هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە، سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوورەکە پشووە.
ئەمڕۆ، شەممە 8ـی 2ی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، سبەینێ یەکشەممە، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی قوتابییان و مامۆستایان، لەسەرجەم قوتابخانە و خوێندگە ناحکومییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پشووە.
دەشڵێت، "بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان سەرپشک کراون بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکە ئیدارییەکانیان بۆ بڕیاردان بەپێی بارودۆخی کەشوهەوای سنوورەکانیان سەبارەت بە پشووی سبەینێ".