دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

داهاتی کتێبەکانی بارزانی دەبەخشرێتە منداڵانی بێ باوک

هەرێم نیوز

بە فەرمانی بارزانی، داهاتی هەردوو کتێبی (بۆ مێژوو) و (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد) دەبەخشرێتە منداڵانی بێباوک.

داهاتی بەرگی شەشەمی کتێبە بەناوبانگەکەی بارزانی بەناوی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد)، کە یەکێکە لە زنجیرە کتێبە مێژووییەکان، ئەم کتێبە خەرمانی بیری ئەزمونێکی زێڕینە کە خۆی لەناو جەرگەی ڕووداوەکان بووە، یاداشتنامەی ڕۆژانەی سەرۆکێکە کە ورد و درشت هەرچی بینیووە لای خۆی یاداشتی کردووە و بە ئەمانەتەوە بۆ نەوەکانی گواستووەتەوە، لەگەڵ کتێبی (بۆ مێژوو)، بۆ منداڵانی بێ باوک دەبێت.

هاوکات، بارزانی سێ هەزار دانەی لەم کتێبە بەخشیووە بە دەزگای خێرخوازی بارزانی، فەرمانی کردووە، داهاتی ئەم کتێبە و کتێبێکی دیکەی بەناوی (بۆ مێژوو)، بە منداڵانی بێ باوک بەبێ جیاوازی ببەخشرێت. واتا داهاتی فرۆشتنی ئەم کتێبە تەنیا و تەنیا بۆ کاری خێرخوازییە.

دەزگای خێرخوازی بارزانی بەو پڕۆژە گرنگە هەڵساوە، نرخێکی گونجاویان بۆ داناوە، بەسەر هەموو کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستانیان دابەشکردووە.

بارزانی لەو دوو کتێبەیدا، بە وردی باسی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد، ڕووخانی ڕژێمی بەعس، ڕوودوەکانی دوای ساڵی 2003، نووسینەوەی دەستووری نوێی عێراق، هاتنی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، پێشێلکردنی مافەکانی کورد لە عێراقی نوێدا، ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و چەندان بابەتی دیکەی کردووە. 
جگە لە نووسراو و گێڕانەوەکانی  بارزانی، لەنێو ئەو دوو کتێبەدا چەندان وێنە و بەڵگەنامە هەن کە چالاکی و کردار و بڕیارەکانی سەرۆک بارزانی نیشان دەدەن.

ئەم دوو کتێبە بۆ سەر زمانەکانی عەرەبی، ئینگیلیزی، فەرەنسی، فارسی، تورکی و چەندان زمانی دیکەش وەڕگێڕراوە. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP