دواین هەواڵ

ئابوری‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

شایستە داراییەکانی جوتیاران دابەشدەکرێت

هەرێم نیوز 

سایلۆی سلێمانی بڵاویكردەوە ، ئەوانەی ئەمساڵ گەنمیان رادەست كردووە و پارەیان وەرنەگرتووە، سبەی هەموو پارەكەیان دابەش دەكرێت.

بەگوێرەی راگەیاندراوەكەی سایلۆی سلێمانی، تێیدا هاتووە: "سەرجەم  ئەو جووتیارانە ئاگادار دەکەینەوە، کە لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران بۆ وەرزی 2024، تاوەكوو کۆتایی رۆژی پرۆسەکە گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە و تاوەكوو ئێستا نەهاتوون، سبەی پارەیان خەرج دەكرێت."

ئاماژە بەوەش كراوە، "سبەی چوارشەممە 15ی1ی2025،  سەردانی هۆبەی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانتان."

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە پارێزگای دهۆك 34 ملیار و 165 ملیۆن دیناری دوا بڕەپارەی گەنم دابەش كرا و دابەشكردنی ئەو 44 ملیار و 45 ملیۆن دینارەیش دابەش كرا، دوا بڕەپارەی 2024ی گەنمی جووتیارانی سلێمانییش، كە 47 ملیار و 642 ملیۆن دیناره، ئەویش نزیكی كۆتاییە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: "پارەی ساڵی رابردووی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان گەیشتە قۆناغی كۆتایی."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP