دانەر ئەسڵان
پار ساڵ ئەم کات هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید ئاهەنگی پاڵەوان بوونی جامی سوپەریان دەگێڕا ئەمساڵ هاندەرانی بەرشەلۆنە.
یارییەک هەر لە سەرەتاوە نادیار بوو بە چ ئاقارێک دەڕوات بەرشەلۆنە 3 جار نزیک بوو لە گۆڵ تۆمار کردن کورتوا بەربەست بوو نەیانتوانی بیبڕن پاشان لە یەکەم تۆپ دا ڕیاڵ گەییشتە گۆڵی بەرشەلۆنە و مباپێ بە گۆڵێک یانەکەی پێشخست.
لەو ساتەوە ئیتر هەموو شتێک گۆڕا بەرشەلۆنە کۆنتڕۆڵی هەموو شتێکی کرد و هەموو ناوچەکانی یاریگای گرت ئەمەش وای کرد تیمەکەی ڕیاڵ لە یەک زۆر دوور بکەونەوە تا کار گەییشتە ئەوەی هەندێک لە یاریزانەکان بوونیان نەما لە نێو یاریگادا بە تایبەت بێلینگهام کە شوێنی زۆر خراپ بوو ڤینیسیۆسیش بە هۆی ئەوەوە ون بوو لە یاریگادا ئەمەش وای کرد مباپێ بێ هاوکار و یاریدەدەر بێت لێرەوە ئیتر کار ساتی 4 گۆڵەکەی گێمی یەکەم ڕووی دا بە بێ ئەوەی کەس تێبگات ئێدی گێمی دووەم بوو بە گێمێکی بەڕێ کردن ئەگەر دەرکردنی چێزنی و گۆڵەکەی ڕۆدریگۆش نەبوایە یارییەکە دوور نەبو هەر بەو ئەنجامە بە کۆتا بهاتبایە، بەڵام ئەو گۆڵە کەمێک کەشی یارییەکەی گەرم کردەوە لەگەڵ ئەوەش دا هەر دادی ڕیاڵی نەدا لە ئەنجامدا بەرشەلۆنە جارێکی تر بە منداڵانی لاماسیاوە بردنەوەیەکی گەورەی تۆمار کرد و پاش دوو ساڵ جامی سوپەری لە ڕیاڵ وەرگرتەوە.
ئەنجامی کۆتایی:
ڕیاڵ 2 5 بەرشەلۆنە