دواین هەواڵ

وەرزش‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

مۆڵەتی نەخۆشی وەرگرتبوو كامێرای یاریگاكە ئاشكرای كرد

هەرێم نیوز

دەركەوتنی هاندەرێكی یانەی نیوكاسڵی ئینگلیزی لەیارییەكەی بەرامبەر یانەی ئەرسیناڵ لە گرتەیەكی كامێرای یاریگاكەدا، هەرا دەنێتەوە، دوای ئەوەی دەركەوتووە بە پاساوی نەخۆشی مۆڵەتی لە قوتابخانەكەی وەرگرتووە.

سامی سكۆتی تەمەن(9) ساڵ، هەفتەی رابردوو لەگەڵ باوكی گەشتی كردووە بۆ لەندەن بۆ ئامادەبون لەیارییەكە، دوای ئەوەی دایكی تەلەفونی كردووە بۆ قوتابخانەكەی و پێی راگەیاندوون، كوڕەكەی نەخۆشەو ناتوانێت بێت بۆ قوتابخانە.

كامێرای یاریگاكە بەرێككەوت سامی پیشانداوە لەگرتەیەكدا كە خۆشحاڵییەكی زۆر دەردەبڕێت بە گۆڵەكەی نیوكاسڵ لە ئەرسناڵ، لەو دیدارەی كە بەدوو گۆڵی بێبەرامبەر یانەكەی یارییەكەی بردەوە.

باوكی سامی بە رۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی وتووە: نامەیەكی زۆری بۆهاتووە لەبارەی دەركەوتنی لەگەڵ كوڕەكەی لە یارییەكەدا، هاوكات ئیمەیلێكیشان لە قوتابخانەكەوە بۆ هاتووەو پیان راگەیەندراوە، سامی بە نەهاتوو هەژماركراوە لە قوتابخانە، دوای ئەوەی بنیویانە لە یاریگاكە، كە دەبوو لەماڵەوە بوایە بەوپێیەی نەخۆشە.

دوای بڵاوبنەوەی هەواڵەكەی سامی، زۆرێك لە بەكارهێنەرانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان پشتیوانیان كردووە، لەنێویاندا پیتەر كراوچی هێرشبەری پێشوی یانەكە، كە داوایكردووە ئاسنكاری بۆ بكرێت.

هاوكات هاندەرانی یانەی نیوكاسڵ لە تۆڕی (ئێكس) وێنەیەكی سامی_یان داناوەو هاوپێچی ئیمەیلی قوتابخانەكەیان كردووەو نوسیویانە: "یادەوەرییەك بەدرێژایی تەمەن بەردەوام دەبێت، هاوشێوەی سامی بە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP