هەرێم نیوز
هانزی فلیکی راهێنەری بەرشەلۆنە ئەمڕۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی سبەی بەرامبەر بارباسترۆ باسی چارەنووسی دانی ئۆلمۆی ئیسپانی کرکرد و ڕایگەیاند هیوای بە تۆمارکرانی ناوی هەیە.
فلیک وتی، پێش کریسمس و ئەمڕۆ لەبارەی ئەو بابەتە قسەم لەگەڵ سەرۆک کردووە و بەردەوام لە پەیوەندیدابووین. متمانەم بەو کەسانە هەیە لەم بابەتە بەرپرسن و دڵنیام کاری خۆیان دەکەن. منیش کاری خۆم دەکەم و تیپەکەم بۆ یاریی داهاتوو ئامادە دەکەم.
دانی ئۆلمۆی ئیسپانی بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی کردووە و بەهیچ شێوەیەک بیر لە جێهێشتنی یانەکەی ناکاتەوە و سەرنجی تەنیا لەسەر بارسێلۆنایە.
بڕیارە سبەی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ یانەی بارباسترۆ لە جامی شای ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.
ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە لەبارەی بەرشەلۆنەوە وتی، من یانەکە و شارەکەم خۆشدەوێت، لەڕووی ورە و دەروونییەوە زۆرباشین و حەزدەکەم لێرە کاربکەم.