دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

عەلی باپیر نامەیەک بۆ ئەحمەد شەرع دەنێرێت

هەرێم نیوز

عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بڵاویکردەوە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد نامەیەکی بۆ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی بەڕێوەبردنی سووریا ناردووە و تیایدا خۆشحاڵیی خۆی بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دەربڕیوە.

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، دەقی ئەو نامەیەی بۆ ئەحمەد شەرعی ناردووە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی "خۆشحاڵم كە ئەم نامەیەتان بۆ دەنێرم، پاش پیرۆزبایی لێكردنتان بە سەركەوتن بەسەر ڕژێمی دیكتاتۆریی فەوتاودا."

هەر لە نامەکەیدا، عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی دادگەری دەڵێت: "ئومێدمان وایە ئەو كاروانە بەپیت و فەڕە بەردەوام بێت بۆ تەواوكردنی بەدەستهێنانی خواستەكانی گەلانی سووریا و دەستەبەركردنی مافەكانی هەموو هاووڵاتییان بە عەرەب و كورد و هەموو خەڵكی ئەو وڵاتە."

هەروەها نووسیویەتی: "خوازیارین گەلی كوردمان خۆشیی لە بوون و مافەكانی ببینێ لە چوارچێوەی حوكمڕانیی داهاتوو لە ژێر سەركردایەتیی دانایانەتاندا."

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای 13 ڕۆژ لە شەڕ و پێکدادان، دواجار 8ی کانوونی یەکەمی 2024، دوای گەیشتنی هێزەکانی بەرەی تەحریر شام، بە سەرکردایەتیی، ئەحمەد شەرع بۆ دیمەشق، کۆتایی بە دەسەڵات و ڕژێمی سووریا بە سەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد هێنرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP