دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

وادەی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلە بارانبارینە ڕاگەیەندرا

هەرێم نیوز
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی ڕایگەیاند، “سبەی دووشەممە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە ئاسمان ساماڵ دەبێت”.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، 12-1-2025، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “سوپاس و ستایش بۆخودای گەوره دەرگای ڕەحمەتی ئاسمان وخۆی لێکردینەوە بارانی ڕەحمەتی بۆباراندین لەزۆربەی ناوچەکان بارانی باش باریوە ،ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە کاریگەری ئەوشەپۆلی بەفروبارانبارینەی لەدوێنێوە ڕوویکردۆته هەرێمی کوردستان بەرەولاوازبوون دەچێت بارانبارین کۆتایی دێت”.

باسی لەوەشکرد: “سبەی دووشەممەکەشوهەوائاسایی دەبێتەوە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوری سپی دەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو: “درەنگانی ئەمشەو یەکشەممە لەسەر دووشەممه بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێ ڕێژەیی و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لەبەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دهۆک و زاخۆ و موسڵ و ڕۆژئاوای هەولێرو ناوچەکانی باکووری کەرکوک (پردێ و دوبزو سەرگەڕان) وسلێمانی و ڕاپەڕین و سۆران وهەڵەبجە بەشێک لەناوچەکانی گەرمیان ئەگەری دروستبوونی دیاردەی تەمومژی چڕهەیە”.

ڕوونیشیکردەوە: “بۆ پێویستە شۆڤێران لەهێڵەکانی دەرەوە بەوریاییەوە مامەڵەلەگەڵ دۆخەکەبکەن پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP