هەرێم نیوز
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگریەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا وەزیرە کوردەکان ڕاسپێردران کە پەیامی هەرێمی کوردستان بە بەغدا بگەیێنن، کە دەبێت لە ساڵی نوێدا گەرەنتی مووچەی ساڵی 2025 فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدراڵی رایگهیاند، ئهممه دەستپێکە بۆ ئەوەی ئەو پەیامە بگەیەنین، ئەوەی لە 2024 بەرانبەر بە مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕووی دا، ئیتر بۆ ئهمساڵ قبووڵکراو نییە.
وتیشی، دەمانەوێت پەیوەندیی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاست بکەینەوە و هەرچی پێویست بێت بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم پەیوەندییە، دەیکەین.
گوتهبێژی حكوومهت ئاماژهی بهوهش دا، وەکوو سەرۆک وەزیران مهسرور بارزانی گوتی، ئەوەی ئەمڕۆ لەم کۆبوونەوەدا بەشداربووە هەستی بە بەرپرسیارێتی کردووە. پێویست بوو ئەو لایەنانە لێرەبن، چونکە ئەوان لە بەغدا و شوێنی دیکە ئامادەن بۆ کۆبوونەوە، بەڵام نایەن بۆ کۆبوونەوەیەک کە باس لە قووت و مووچەی ژیانی خەڵکی خۆیانە. دەبووایە لێرە دابنیشن و چارەسەر بخەنە ڕوو، تاکوو گوێ لە پێشنیارەکانیشان بگیرێت.
ئاماژهی بهوهش دا، ئەوانەی بەشدار نەبوون، هەر لە دوورەوە قسە دەکەن. بابێن بزانین چارەسەرەکەی ئەوان بۆ کێشەی مووچە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چییە؟ بەدڵنیاییەوە ئەوان دەکەونە ژێر پرسیاری ویژدانیانەوە. دەرکەوت ئەو هەموو قسە و فایل و کاغەزانەی لە دوورەوە بەرزی دەکەنەوە، جگە لە قسەی زل و بێ بنەما هیچی دیکە نەبووە، ئەگەر چارەسەریان لابووایە دەهاتنە ئێرە و چارەسەریان دەخستە ڕوو و گوێیان لێ دەگیرا.
سەبارەت بە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان، وتەبێژی حکومەت گوتیشی، "لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانمان، دەگەینە بڕیارێک کە خزمەت بە عێراق ناکات."