دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێدەکات

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێوە شەپۆلێکى باران بارین ڕوو لە هەرێمى کوردستان دەکات.

 ئەمشەو هەینی، 10-1-2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە دوای نیوەڕۆی شەممەوە ئاسمانى هەرێم بگۆڕی بۆ هەورى تەواو لەگەڵ دەستپیکردنى نمەباران کە سەرەتا لە ناوچەکانى کەرکووک گەرمیان و هەڵەبجە و سلێمانىیەوە دەبێت و پاشان هەموو ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە.

باسی لەوەشکرد، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت.

ڕوونیشیکردەوە، پێشبینى دەکرێت ڕێژەی باران بارین لە هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان و سلێمانى و ڕاپەڕین و سۆران و دهۆک زیاتر بێت بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانى ترى هەرێم.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم شەپۆلە کاریگەریەکەى بە لاوازی بەردەوام دەبێت تا ڕۆژی یەکشەممە بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتى هەرێم.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP