هەرێم نیوز
کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت.
بەپێی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
سەبارەت بە سبەی شەممە؛ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت. لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ نمە باران لە هەندێك ناوچە دەبارێت پاشان لە شەودا كاریگەری دابارین زیاد دەكات و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت بە تایبەت لە سنوری پارێزگای دهۆك و سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و ڕاپەڕین.
هەروەها پێشبینی بارینی بەفرێكی كەم دەكرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكان.
پلەکانی گەرما بە نزیكی 2 تا 4 پلە نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 12 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى