هەرێم نیوز
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت.
ئەمشەو هەینی 10-1-2025، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە کاتژمێر 10 لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردسانییەکانی سەرجەم لایەنەکان لە پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبن.
ئاشکراشیکرد، بابەتی کۆبونەوەکە تایبەتە بە پرسی موچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەحکومەتی فیدراڵی.