هەرێم نیوز
سەرۆکی بزووتنەوەی مەرادەی لوبنان، کاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی لوبنان دەکشێنێتەوە.
سلێمان فرانجیه، سەرۆکی بزووتنەوەی مەرادەی لوبنان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سەروبەندی دانیشتنی پەرلەمان کە بڕیارە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت، ڕایگەیاند، کاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی لوبنان دەکشێنێتەوە و فەرماندەی سوپای لوبنان، جەنەڕاڵ جۆزێف عەون پشتیوانی لێدەکات.
فرانجی لە بەیاننامەیەکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند: “ئێستا کە هەلومەرجێک هەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار سبەینێ و لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەی دەرچووە، کشانەوەی کاندیدبوونم ڕادەگەیەنم، کە هەرگیز بەربەست نەبووە لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردن”.