هەرێم نیوز
ئێران لە بارەی ڕۆڵی وڵاتەکەیەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەڵامی سەرۆکی فەڕەنسا دەداتەوە و رایگەیاند، وتەکانی ئیمانوێل ماکرۆن بێبنەمان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیسماعیل باغایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لێدوانانەكەی ئیمانیۆل ماكرۆنی بە "بێ بنەما و دژبەیەک و لەسەر بنەمای قسە و باس" وەسف کرد و داوای لە فەرەنسا کرد "بە ڕێبازە نا بنیاتنەرەکانی خۆی بۆ ئاشتی و سەقامگیری" لە ناوچەکەدا بچێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لێدوانەکانی ماکرۆن سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمی ئێران "فریودەرانەیە" و بەرنامەی ئێران "ئاشتیخوازانەیە و دەچێتە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان".
لێدوانەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکاتێدایە، دوێنێ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، ئێرانی بە دروستکردنی ئاستەنگ بۆ ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسف کرد.
سەرۆكی فڕەنسا هۆشداریشیدا لەوەی "خێراکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەرەو خاڵی داڕمان دەمانبات"، جەختیشی لەوەکردەوە کە پرسی ئێران دەبێتە لە پێشینەی دیالۆگەكانیان کە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی داهاتوی ئەمریکا.
لایخۆیەوە تاران جەخت لەوەدەکاتەوە کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی "تەنیا بۆ مەبەستی مەدەنییە "و ڕەتیدەکاتەوە کە هیچ نیازی هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی هەبێت.