دواین هەواڵ

جیهان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا لەبارەی مانەوەی هێزەکانی لە سووریا بڕیاریدا

هەرێم نیوز

وەزیری بەرگری ئەمریکا لەبارەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی سوریا دەمێنێتەوە و بەرگری لە دیپلۆماتکار و هاوپەیمانەکانی دەکات. کە مەبەست لێی هێزەکانی سوریای دیموکراتە.

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لەئێستادا ئەمریکا تاوتوێی دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکات و تا ساتی دۆزینەوەی رێگا چارەسەرێکی گونجاو و یەکلایی کردنەوەی سەرجەم گومانەکان، هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی سوریا دەمێنێتەوە و بەرگری لە دیپلۆماتکار و هاوپەیمانەکانی دەکات. کە مەبەست لێی هێزەکانی سوریای دیموکراتە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزەکانی سوریای دیموکرات رەنگە لە داهاتودا ئاوێتە بکرێن بە سوپای نوێی سوریا کە ئەم پرۆسەیەش بە ئامانجی کۆتایی هێنانە بە گروپەچەکدارەکان و دارشتنەوەی سیستمێکی نوێی حکومڕانی لە ناوچەکەدا، هەر بۆیە ئەمریکا بەدوری نازانێت کە ئەم تێکەڵبوونە رووبدات.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە حکومەتی نوێی سوریا بە خێرایی کارەکانی رابپەڕینێت، چونکە لەم سات و دۆخەی سوریادا هەرچەند رێککەوتن لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێوە ئەنجامبدرێت ئەوە ئەگەرەکانی سەرهەڵدانەوەی دا"ع"ش زیاتر دەبێت و ئەوەش جارێکی دیکە دەبێتەوە بە مەترسی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP