دواین هەواڵ

جیهان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕووسیا وەک یەکەم وڵاتی دان بە حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان دەنێت

هەرێم نیوز

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، ڕووسیا حکومەتی تاڵیبانی وەک "ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان" بەفەرمی ناساندووە و دانیپێدا ناوە.

وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە کە دیمیتری ژیرنۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە کابول بڕیارەکەی گەیاندووەتە ئەمیر خان موتتەقی، وەزیری دەرەوەی تاڵیبان.

میدیای ڕووسیا لە زاری بریکاری وەزیری دەرەوەی ڕوسیاوە ڕایگەیاندووە: پێمان وایە دانپێدانانی فەرمی حکومەتی ئەفغانستان دەبێتە هاندەرێک بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی بنیاتنەری دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا.

ڕووسیا یەکەم وڵاتە کە بە فەرمی دان بە حکومەتی تاڵیباندا بنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP