هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “بەردەوام دەبێن لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات “.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 8-1-2025، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پاریسەوە رایگەیاند: “وڵاتەکەمان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەی ئێستایدا”.
ئەوەشی خستەڕوو: "لەبەرژەوەندیی هیچ لایەکدا نییە گرژی لە سووریا هەبێت”.
جەختیشی کردەوە: “10 هەزار گیراوی داعش لەژێر چاودێریی دۆستە کوردەکانمان دان”.