دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

هەسەدە: فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەنداوی تشرینیان بۆردوومان کرد

هەرێم نیوز

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە: فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا، شارۆچکەی دێر حافری سەر بە کانتۆنی تەبقای بۆردوومان کرد و بەنداوی تشرینی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج کردە ئامانج و هێشتا فڕۆکەکانی بەسەر ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوامن لە فڕین بەسەر بەنداوی تیشرین و ناوچەی دێرحەفەر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب.

ئاماژەی بەوەشكرد، فڕۆكە جەنگەیەكانی توركیا ئەمشەو پێنج هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بەنداوی تیشرین ئەنجامداوە و بۆردومانکردوە، هەروەها سێجاری دیكەش بۆردومانی شاری دێرحەفەریان لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب کردوە.

ئەوە لەكاتێكدا هەر ئەمڕۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات بڵاویانكردەوە، لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانی نێوان هێزەكانیان و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا  لە باشور و ڕۆژهەڵاتی مەنبج لە دوێنێ ئێوارەوە تا بەیانی ئەمڕۆ هەینی،  ژمارەی كوژراوانی ئەو گروپانە بۆ 72 چەكدار بەرزبوەتەوە، ئەوە جگەی لە برینداربونی دەیان چەكداری دیكە.
لە شەڕ و پێكدادانەكاندا 11 شەڕڤانیش شەهیدبون

دەشڵێت، "بە سەدان چەكداری ئۆزبەكستانی، توركمانسانی و چیچانی بەشداریان كردوە و دەیانە چەكداریان كوژراو برینداربون، هەروەها لە شەڕ و پێكدادانەكاندا 11 شەڕڤانیش شەهیدبون".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP