دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

دیمەشق، دەست بەسەر چەند بارەگایەکی یەکێتیدا گیرا

هەرێم نیوز
هێزە ئەمنیەكانی سەربە ژوری ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ، دەستیانگرتووە بە سەر سێ‌ بارەگای یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا لە ناوەڕاستی دیمەشق.

پێگەی "عەرەبیە نێت"، لە زاری سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی عێراقییەوە بڵاویكردەوە: هێزە ئەمنیەكانی سەر بە ئیدارەی نوێی سوریا چوونەتە ناو سێ‌ پێگەی نێردە دیپلۆماسیەكانی عێراق لە دیمەشق، كە ئەوانیش: بارەگای یەكێتی نیشتمانی كوردستان و شوێنی مانەوەی نوێنەرەكەی و بارەگای سێیەمیش خاوەندارێتیەكەی دەگەڕێتەوە بۆ جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری كۆچكردوی پێشوتری عێراق.

سەرچاوەكە راشیگەیاندووە: لە دەرەنگانێكی شەوی هەینی رابردووەوە دەستگیراوە بەسەر ئەو بارەگایانەدا، بەڵام رایاننەگەیاندووە بە ئومێدی ئەوەی بگەنە چارەسەر بۆ گێڕانەوەیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە: یەكێتی چاوەڕوانی وەڵامی داواكارییەكەی بووە بۆ گێڕانەوە دوو بارەگای، كە بە موڵكی خاوەندارێتی دەكات، بەڵام ئیدارەی نوێ وەڵامی نەداوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی فەرمانبەرەكانی ئەو حزبەو باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ بەرپرسی ئەو ناوچەیەی كە ئەو سێ‌ بارەگایەی لێیە.

بارەگای یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەوێتە شەقامی بەغداد لە دیمەشق، ماڵی تاڵەبانیش لەگەڕەكی "مەزرعە"یە، بارەگای سێیەمیش كە ماڵی نوێنەری یەكێتیە، دەكەوێتە شەقامی "شەلال".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP