هەرێم نیوز
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ی پرسی موچە گفتوگۆ ده‌كرێت و ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتەڕو.
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌ت به خۆی له x بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی چوارشه‌ممه 8ی1ی2025 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه، تەواوی بڕگەکانی کۆبوونەوەكه‌ش پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی موچە دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتە ڕوو،هەروەها بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغداو ڕاپۆرتیک لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.