هەرێم نیوز
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، شەپۆلێکی تری باران بارین سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لەناوچە شاخاویه بەرزەکانیش بەفر دەبارێت.
ئەمشەو دووشەممە، 6-1-2025، شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، شەپۆلێکی تری باران بارین سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لەناوچە شاخاویه بەرزەکانیش بەفر دەبارێت بەدیاریکراویش شەپۆله کە دەکەوێتە هەفتەی ترەوە مەودای 11 بۆ 12 ی مانگ سەرچاوەی شەپۆله کە لەهەردوو دەریای سورو دەریای ناوەڕاستەوە دەبێت و کاریگەری لەو شەپۆلەی شەوی ڕابردو و بەرەبەیانی ئەمرۆ زیاتر دەبێت.
ئاشکراشیکرد، هاوکات لەسبەیەوەو ڕۆژانی دواترو بەگشتی تەواوی ئەم هەفتەیە کەشو هەوا سەقامگیر دەبێت بەڵام ئەمشەو بۆ سبەی تا هەشتی مانگ لەهەندێ شوێنی گەرمیان و بەتایبەت باشوری ئەگەری بارانێکی کەم لەئارادایە بۆ ماوەی کاتی بەهۆی ئەو حاڵەتە بارانەی دەریای سور کەلە سەر باشورو ناوەڕاستی عێراقه.
باسی لەوەشکرد، خێرایی با بۆ ڕۆژانی داهاتوو بەزۆری لەسەرخۆیەو بەهۆی جێگیر بوونی بەرزە پەستان لەسەر ناوچەکانمان وە پلەکانی گەرماش ڕوو لەبەرز بوونەوە دەکەن بەچەند پلەیەک و بۆ ئەوکاتەی ساڵ دەچنەوە سەرووی نۆڕماڵ.
ئەوەشی خستەڕوو، هاتنی ئەم شەپۆلە لاوازانه ی ئەم ماوەیە ئاماژەی باشی تێکشکانی ئەم سیستەمە وشکەیە کەبۆتە کەم بوونەوەی بڕی دابارین لەناوچە کانمان تایبەت بۆ دوای ناوەڕاستی مانگ و بەولاوە لەنێوان ناوەڕاستی مانگو تاکۆتایی مانگ بارانی زۆر باشی تێدایه بۆ هەموو ناوچەکان لەگەڵ بارینی بەفر بۆ ناوچە جیاوازەکان.