هەرێم نیوز
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای بەسەر کۆمپانیایەکی ئێران و ڕێکخراوێکی سەربازیی ڕووسیادا سەپاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 1-1-2025، وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، سزاکان بەسەر کۆمپانیایەکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ڕێکخراوێکی سەر بە دەزگای هەواڵگری سەربازیی ڕووسیا، سەپێنراون ئەوەش بە تۆمەتی نانەوەی گرژی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کارکردنە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا لە ساڵی 2024 دا.
باسی لەوەشکرد، ناوەندی شارەزایی جیۆسیاسیی لە مۆسکۆ زانیاری نادروستی سەبارەت بە بەربژێری هەڵبژاردنەکان و وێنە و ڤیدیۆی ساختەی بڵاوکردووەتەوە.