هەرێم نیوز
بەڕیوەبەرایەتی بازرگانی هەولێر رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە دابەشکردنی چەکی جوتياران دەستپێدەکات لە سایلۆكانی هەولێر و قوشتەپە، لەگەڵ ئەو جوتیارانەی كۆیە كە گەنمەکانیان رادەستی گۆڕەپانی کۆیە کردوە.
بەرێوبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سایلۆی هەولێر جوتياران ئاگادار دەکاتەوە رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە 5ی (كانونی دوەم/1)ی 2025 دابەشکردنی چەکی جوتياران دەستپێدەکات لە زنجیرە پێنج هەزار و 211 تا زنجیرە پێنج هەزار و 300 کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردوە و چەک وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشكردوە، دابەشکردنی چەکی جوتيارانی سنوری کۆیەش دەستپێدەکات لە زنجیرە هەزار و 101 تا زنجیرە هەزار و 200، کە گەنمەکانیان رادەستی گۆرەپانی کۆیە کردوە لە سايلۆی قوشتەپە چەک وەردەگرن
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، جوتیاران دەتوانن پارەكانیان لە بانکی بەحرکە وەربگرن و ئەو کەسەی چەکی بەناوەوەیە دەبێت خۆی ئامادەبێت یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەنکراوی ئەم ساڵی پێبێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبو دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەل بریکارنامەی گشت وارسەکان".
بەرێوبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر باسی لەوەشكردوە، کاتی وەرگرتنەوەی چەک کاتژمێر 9:00ی بەیانی تا وەکو 1:00ی دوای نیوەرۆ دەبێت.