دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

بانكی دەربەندیخان: بە سێ ڕۆژ موچەی خانەنیشینان دابەشدەكرێت

هەرێم نیوز 

بانكی دەربەندیخان ڕایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی گشتی بۆ دروست نەبونی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵغی لەڕادەبەدەر و ڕونەدانی حاڵەتی نەخوازراو، بڕیاردرا لەماوەی سێ ڕۆژدا  موچەی خانەنیشینان  دابەشبكرێت. 

بانكی دەربەندیخان، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی بۆ دروست نەبونی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵغی لەڕادەبەدەر و ڕونەدانی حاڵەتی نەخوازراو، بڕیاردرا لەماوەی سێ ڕۆژدا  موچەی خانەنیشینان دابەشبكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی یەکشەممە 5ی (كانونی دوەم/1)ی 2025، موچەی هەردو وەجبەکەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت و ڕۆژی دوشەممەش 6ی (كانونی دوەم/1) موچەی وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان، لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی بانكی دەربەندیخان، ڕۆژی سێشەممەش كە دەكاتە  7ی (كانونی دوەم/1)ی ئەمساڵ موچەی خانەنشینی پێشمەرگە دێرینەکان و خانەنشینی ئەیلول دابەشدەکرێت.

ئەوەشی خستەڕو، "لەسەر داوای پاسەوانەکانی بانک، داواکارین لە هەموان کە شەوان یان ئێواران هەویە دانەنێنن و نەیەن بۆ بانک، بەڵكو ڕۆژی موچە لە كاتژمێر 7:30 خولەك هەویە وەردەگیرێت و هەرکەس ناوی خوێندراوە و ئامادەنەبو، دوبارە دەخرێتەوە سەرەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP