هەرێم نیوز
سەرۆکی کۆریای باکوور رایگەیاند، ئەگەر ئەمەریکا لە سیاسەتی ئێستای بەردەوام بێت، پەیماننامەی ئاسایشی ئەتۆمی بۆ جەنگ دەگۆڕێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ی 12ی 2024، ئاژانسی هەواڵی فەرمی ناوەندی کۆریای باکوور، بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، لەدوا کۆبوونەوەی کۆتایی 2024ی پارتەکەیدا، هەڵوێستی نوێی بەرانبەر بە ئەمەریکا دەربڕیوە و ئاماژەیداوە، سیاسەتێکی توند بەرانبەر ئەمەریکا جێبەجێ بکات، بۆ ئەمەش بەڵێنیداوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمەریکا لە دژی ڕەوتی کۆمۆنیست هەڵوێست و ڕەفتاری توندی هەبووە، ئەوەشی بە سیاسەتی نەگۆری ئەمەریکا ناوبردووە.
کیم جۆنگ ئون ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر ئەمەریکا بەم شێوازە سیاستەی بەردەوام بێت، ئەوە پەیماننامەی ئاسایشی نێوان ئەمەریکا و کۆریایی باکوور و ژاپۆن، دوور نییە بەرەو جەنگێکی ئەتۆمی بچێت.