هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، ئەمەریکا و ناتۆ وەڵامێکی یەکلاکەرەوە لە شێوەی ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی سەربازی- تەکنیکی لە مۆسکۆوە وەردەگرن، ئەگەر مووشەکی نوێ، بۆ هەڕەشە لە ڕووسیا دروست بکەن.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت: ئەگەر واشنتۆن و ناتۆ هەڕەشەی موشەكی نوێ بۆ روسیا بخولقێنن، وەڵامێكی یەكلاكەرەوە وەردەگرن لەشێوەی رێوشوێنی سەربازی تەكنیكی دژیان لە مۆسكۆوە.
لاڤرۆڤ، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی "نۆڤستی" وتی: لای خۆمانەوە ئامادەین بۆ هەر سیناریۆیەك لەبارەی بەرەوپێشچونی روداوەكان، لەهەمان كاتدا ئەو هەنگاوانەش بەهەند وەردەگرین كە دەگیرێتەبەر بۆ خولقاندنی دۆخێكی گونجاو بۆ گفتوگۆیەكی هاوسەنگ.
لاڤرۆڤ، پێداگریكرد لەسەر ئەوەی وڵاتەكەی تەنها بایەخ دەدات بەكاری گشتگیر بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری كێشمەكێشەكان لەگەڵ نەهێشتنی هۆكارە بنەڕەتیەكانی، كە بەپلەی یەكەم، پرسی فراوانكردنی ناتۆیە بەرەو رۆژهەڵات بە درێژایی چەندین ساڵ، ئەو پرسە بە دیاریكراوی بووە هۆی وروژاندنی قەیرانی ئۆكرانیا بەشێوەیەكی بەرچاو، تائێستاش هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی روسیا.
لاڤرۆڤ باسی لەوەش کردووە "لەوانەیە لە ماوەی ساڵێکدا زۆر شت ڕووبدات، بۆیە ئێستە کارێکی ناژیرانە دەبێت ئەگەر هەنگاوە ئەگەرییەکانمان ڕابگەیەنین. هەموو شتێک دەبێت لە کاتی خۆیدا بکرێت."