دواین هەواڵ

ئابوری‌

 26/12/2024

ڕێکاری توند بەرامبەر بەو بەنزینخانانە دەگیرێتەبەر کە سەرپێچی لە پرسی بەنزیندا دەکەن

هەرێم نیوز

وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان ڕایدەگەیەنێت، رێوشوێنی توند ده‌گیرێته‌به‌ر به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی كه‌ سه‌رپێچی ده‌كه‌ن له‌ بڕ و كوالێتی و دابه‌شكردنی به‌نزینی جۆری نۆرماڵ كه‌ نرخه‌كه‌ی‌ 750 دیناره‌ بۆ هه‌ر لیترێك. 

وەزارەتەکە دەشڵێت، لیژنه‌یه‌كی باڵای وه‌زاره‌ت بۆ دواداچوون و چاودێریكردنی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی به‌نزینی 750 دیناری، له‌ سنووری پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان پێكهاتووە.

ڕوونی کردووەتەوە كه‌ لیژنه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، به‌ دواداچوونی مه‌یدانی بۆ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی به‌نزین له‌ به‌نزینخانه‌كان كرد كه‌ له‌ پرۆسه‌ی وه‌رگرتن و پشكنین و دابه‌شكردن پێكهاتووه‌، له‌ كۆتایی پرۆسه‌كه‌شدا رێوشوێنی توند به‌رانبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌گیرێته‌به‌ر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP