دواین هەواڵ

جیهان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

پاپای ڤاتیکان داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات

هەرێم نیوز

پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان ڕایگەیاند، با چەکەکان بێدەنگ بن.

پاپا فرانسیس، لە پەیامێکدا بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح  داوای ڕاگرتنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینی کرد لەکەرتی غەززە و دوای ئازادکردنی ئەو کەسانەشی کرد کە بە بارمتەگیران.
داواشی کرد ئاسانکاری بکرێت بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان لە سودان.

پاپای ڤاتیکان هەر لەو پەیامەیدا داوای راگرتنی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیای کرد و هیوای خۆی نیشاندا ناکۆکیەکان لەرێی وتوێژەوە چارەسەربکرێت



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP