دواین هەواڵ

ئابوری‌

 22/12/2024

موچەی ئەم شوێنانە دەدرێت

هەرێم نیوز

دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆش چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ وه‌ریده‌گرن.

به‌ گوێره‌ی خشته‌ی ڕاگه‌ێندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شده‌كرێت: بازرگانی و پیشه‌سازی، سامانه‌ سروشتییه‌كان،گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن،كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو،شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار،پلاندانان.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌  به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی چه‌ندین شوێن و دامه‌زراوه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 كرد و رۆژی 23ی 12ی2024، به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ كۆتایی به‌ پرۆسه‌كه‌ دێت

رۆشنبیری و لاوان،كاره‌با، ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، خوێندنی باڵا، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پێشمه‌رگه‌، دیوان، لیواكان، یه‌كه‌ی 70، یه‌كه‌ی 80، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دام و ده‌زگا نه‌وتییه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، هێزی زێره‌ڤانی، فه‌رمانده‌ی به‌رگری فریاكه‌وتن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP