هەرێم نیوز
بەهۆی تەقینەوەی ئەو مینە چێندراوانەی کە لە شەڕەکان بەجێماون، 10 کەس لە دێرەزوور و حومس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ی 12ی 2024 منداڵێك بەناوی “سعود عۆن” تەمەن (١٥ ساڵ) گیانی لەدەستدا، هەروەها “خەلدوون سالم”ی تەمەن (١٣ ساڵ) لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێكی چێندراو لەکاتی یاریکردندا برینداربوو، لە شارۆچکەی سەبیخان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی نۆرس پرێس، شەش کەس لە دێرەزوور و چوار کەس لە گوندەواری حومس گیانیلەدەستداوە و چوار کەسی دیکە کە یەکێکیان لە ناوەڕاستی سوریا و سێ کەسیان لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بوو برینداربوون.
لە نێو کوژراوەکاندا دوو منداڵ لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، و چوار كەسی دیکەش لە ناوچەکانی تەدموڕ و سەخنەی گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حومس کە لەنێویاندا پیاوێکی یەتەمەن بووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەو مینانەی کە لەلایەن میلیشیاكانی ئێران و سوپای ڕێژیمی پێشووی سوریا و رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعـ.ـش) چێنراون، هەڕەشە لە دانیشتوانی ناوچەكە دەكات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە داوای پاككردنەوەی ئەو شوێنانە دەكرێن لە مین و تەقەمەنی.