دواین هەواڵ

ئابوری‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتنە هەرێم و پێشوازیان لێکرا

هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند وەزیری دارایی پێشوازی کرد لە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق کەماوەی دوو ڕۆژە بەسەردانێکی فەرمی لە هەرێمی کوردستانن.

 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی سێ شەممە ( ٢٠٢٤/١٢/١٧ ) بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق کەماوەی دوو ڕۆژە بەسەردانێکی فەرمی لە هەرێمی کوردستانن.      

باسی لەوەشکرد، لەدیدارێکدا وەزیری دارایی پشتیوانی خۆی و وەزارەتی بۆ سەرخستنی کارەکانیان دوپات کردەوەو ڕایگەیاند لە پێناو چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە تەکنیکیەکانی تایبەت بە مووچەو جێبەجێکردنی داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر ڕێکخستنەوەی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە، بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری و گەنجینەکان و سەرجەم یەکە ژمێریاریەکان ڕاسپێردراون لە ماوەی کەمتر لەهەفتەیەکدا سەرجەم کارەکان تەواو بکەن.   

ئەوەشی خستەڕوو،  تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق سوپاسی پشتیوانیەکانی وەزیری داراییان کردو رایانگەیاند وەک یەک تیم لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی کاردەکەن بۆ ئەوەی لەو ماوەی بۆیان دیاری کراوە کارەکان بەسەرکەوتویی تەواو بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP