هەرێم نیوز
بارزانی ڕۆژی ئاڵا لە کوردستانیان پیرۆز دەکات و رایدەگەیەنێت، ئاڵای کوردستان هەڵگری پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلی کوردستانە.
رۆژی سێشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2024، بارزانی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی بارزانی؛
ئاڵای کوردستان هەڵگری پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلی کوردستانە.
ڕۆژی ئاڵا لە هەموو کوردستانیانی ئازیز پیرۆز بێت.
ساڵی 1999 پەرلەمانی کوردستان یاسای ژمارە 14 ئاڵای کوردستانی دەرکرد، 10 ساڵ دواتر واتا ڕۆژی 19ی6ی2009 پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەتی ئەنجامدا، بڕیاردرا ڕۆژی 17ی12ـی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی ئاڵای کوردستان دیاری بکرێت.