دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16/12/2024

ئاسایشی هەولێر دوو باندی بارزگانیکردن بە ماددەی هۆشەبەر دەستگیرکرد

هەرێم نیوز
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوو باندی بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەرمان دەستگیر کرد و دەستیشمان گرت بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ و مەریجوانە).

 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو باندی بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەرمان دەستگیر کرد بەناوەکانی (أ ، و ، أ)و (ع ، أ ، م)و (ف ، م ، م)و (أ ، أ ، خ)و(ح ، ح ، ر)، لەکاتی دەستگیر کردنیاندا،ل دەستمان گرت بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ و مەریجوانە) و کەل و پەلی کێشانی ماددەی هۆشبەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، چوار تۆمەتبار لەوانەی ناویان هاتوە خەڵکی شارەکانی خواری عێراق و دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.

ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاڵاتیان دەکات کە هەمێشە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان لە پێدانی زانیاری.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP