هەرێم نیوز
شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی سبەی لە پیرمام کۆدەبنەوە تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، سبەینێ شاندنی یەكێتیی و پارتی كە بۆ پێكهێنانی حكومەت دیاریكراون، لەپیرمام كۆدەبنەوە و ئامانجی كۆبونەوەكە گفتوگۆ كردنە لەسەر چۆنێتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان و بەگەڕخستنی پەرلەمانی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی كۆبونەوەكە گفتوگۆكردنە لەسەر چۆنێتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان و بەگەڕخستنی پەرلەمانی كوردستان.
سەعدی ئەحمەد پیرە باسی لەوەشكردوە، "بەهۆی هەستیاری بارودۆخی ناوچەكە و گۆڕانكارییەكانی سوریا بەباشی دەزانین گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسەش بكرێت".
هاوکات، دڵشاد شههاب ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕایگهیاند، كاتژمێر 10ی بهیانی سبهی سێشهممه 17ی12ی2024، كۆبوونهوهی هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتی نیشتیمانی كوردستان له پیرمام بهڕێوهدهچێت.
شاندی پارتی پێکهاتوون هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، هاوکات شاندی یەکێتی لەپاڵ قوباد تاڵەبانی، ڕزگار حاجی، دەرباز کۆسرەت، ڕێواز فایەق و شاڵاو شێخ سەڵاح پێکدێن و ئاماج ڕەحیم بۆ شاندەکە زیادکراوە.
ئەمە دەبێتە دووەم كۆبوونەوەی هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو کاتەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان کراوە، کۆبوونەوەی یەکەمی نێوان هەردوو شاند، له 30ـی11ی2024ی مانگیش ڕابردوو لە سلێمانی بەڕێوە چوو.