دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15/12/2024

هاوڵاتیەک لە ڕووداوێکی تەقەکردندا کوژرا

هەرێم نیوز
لە رووداوێکی تەقەکردن لە گەڕەکی هەیبەتسوڵتانی قەزای کۆیە، گەنجێکی تەمەن 36 ساڵ، فیشەکێک بەر سەری دەکەوێت و گیان لە دەستدەدات.

 نەشئەت ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید د. خاللید ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا بە برینداری هێنایانە بەشی فریاکەوتن کە فیشەکێک بەر سەری کەوتبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای هەوڵێکی زۆری تیمەکانمان بۆ چارەسەرکردنی، بەڵام بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا و رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP