دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەو شۆفێرەی تەقەی لە شۆفێری بەرامبەری کرد دەستگیرکرا

هەرێم نیوز
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوو شۆفێر لەسەر شەقام دەبێتە شەڕ و دەمەقاڵیان و بەوهۆیەوە یەکێکیان تەقە دەکات و کەسی تۆمەتبار دەستگیرکرا.

 ئەمشەو یەکشەممە 15-12-2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکی بەناوی (س. ف. ع) دەستگیر کرد، کەوا لەگەڵ شوفێرێکی تر لە کاتی ڕۆیشتنیان لەسەر شەقام دەبێتە کێشە و دەمەقاڵییان و هەڕەشە لە یەکتر دەکەن.

ئاشکراشیکرد، دواجار ئۆتۆمبێلەکانیان ڕادەگرن و توندوتیژی دروست دەبێت، کە شوفێری ئاماژەپێکراو بە چەکی جۆری (کڵاشینکۆف) تەقە لە شوفێری بەرامبەری دەکات و لە ئەنجامدا زامدار دەبێت و زیانیش بەر ئۆتۆمبێلەکەی دەکەوێت.

ڕوونیشیکردەوە، تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیرا و ڕادەستی دادگا کرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP