دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی له‌باره‌ی وته‌كانی ئەحمەد شەرع په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

هەرێم نیوز

 بارزانی، پەیامێكی لەبارەی لێدوانێكی ئەحمەد شەرع و دۆخی كورد لە سووریا بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: "ئەم تیڕوانینە بۆ کورد و داهاتووی سووریا جێگەی خۆشحاڵییە و پێشوازیی لێ دەکەین."

دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لێدوانێکی بەڕێز (احمد الشرع)ـم لەبارەی گەلی کورد لە سوریا بینی کە گەلی کوردی وەک بەشێک لە نیشتیمان و هاوبەش لە سوریای داهاتوو وەسفکردبوو.

ئەم تیڕوانینە بۆ کورد و داهاتووی سوریا جێگەی خۆشحاڵییە و پێشوازیی لێ دەکەین و هیوادارین ئەمە دەستپێکێک بێت بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی مێژوو و ڕاستکردنەوەی ئەو مامەڵە هەڵە و نادروستەی لەبەرانبەر گەلی کورد لە سوریا ئەنجام دەدرا.

ئەم جۆرە تیڕوانینە ڕێخۆشکەرە بۆ بنیاتنانی سوریایەکی بەهێز و پێویستە کورد و عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانی تری سوریا
سود لەم دەرفەتە وەربگرن بۆ ئەوەی پێکەوە لە دامەزراندنی سوریایەکی سەقامگیر و ئازاد و دیموکرات بەشدار بن.

مسعود بارزانی
15ی کانوونی یەکەمی 2024



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP