دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15/12/2024

پۆلیسی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە بایکۆتیان کردبێت

هەرێم نیوز

پۆلیسی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە کارمەندەکانی بایکۆتی دەوامیان کردبێت و رایدەگەیەنێت، بەردەوامین لە ڕاییکردنی کاروبارەکان.

لە لێدوانێکدا سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، کارمەندانی پۆلیسی سلێمانی بەسەرجەم بەشە جیاجیاكانەوە بەردەوامن لەسەر راپەڕاندنی ئەرک و كاروبارەكانیان و بایکۆتی دەوامیان نەکردووە.

راشیگەیاند: لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی و لەبەر دروستنەبوونی ئاستەنگی بۆ هاوڵاتییان، بەهیچ جۆرێک بایکۆتیان رانەگەیاندوە و بەردەوامن لەسەر کارەکانیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە چوارچێوەی فراوانبوونی بایکۆتدا بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە، ئەمڕۆ وابڵاوکرایەوە کە بەشێکی زۆر لە کارمەندانی پۆلیسی سلێمانیش بایکۆتی دەوامی کردبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP