دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15/12/2024

تۆڕی کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانیی رایدەگەیەنێت، کوژانەوەی گشتی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بەهۆی دابەزینی خێرای غازەوە بوە.

کارەبای سلێمانی رایگەیاند: كاتژمێر (4:30)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، بەهۆی دابەزینی پەستانی غاز بەخێرایی لە  كۆمپانیای داناغاز، ئەوەش بۆ هۆی روودانی كوژانەوەی سەرجەم یەكەكانی وێستگەی بەرهەمهێنانی  سلێمانی غازی و روودانی كۆژاندنەوەی گشتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئێستاشدا تیمەكانی بەرێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی ناوەندی كارەبا هەرێم و كۆنترۆڵی شارەكان لە ئامادەباشدا بۆ وەرگرتنی ڤۆڵتیە و دابەشكردنەوەی كارەبا.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP