هەرێم نیوز
وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، سەرەرای بوونی ئاستەنگی دارایی، تەکنیکی و هونەری، کەمی کات لەبەردەممان دواجار توانرا ئەم پرۆسە گەورە وگرنگە بە باشترین شێوە بە ڕێوەبچێت، دەشڵێت، ئەمشەو کاتژمێر ۱۲ کۆتایی بەپرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و ئاڤاهییا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دێت.
شەممە، 14ی 12ی 2024، وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، ئەمشەو کاتژمێر ۱۲ کۆتایی بەپرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و ئاڤاهییا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دێت .
ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەرای بوونی ئاستەنگی دارایی، تەکنیکی و هونەری، کەمی کات لەبەردەممان، بۆ ئامادەکاری و جێبەجێ کردنی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانان لەهەرێم و ناوچە کورستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، دواجار توانرا ئەم پرۆسە گەورە وگرنگە بە باشترین شێوە بە ڕێوەبچێت، ئەویش بەپاڵپشتی و پشتگیری بەڕێزان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە بەڕێزەکان و دام و دەزگاکانی تر لەحکومەتی هەرێم، هەروەها سوپاسی هەول وماندووبوونی سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم وسەرجەم فەرمانبەرانی ئەو دەستەیە دەکەین.
ئەوەش هاتووە، هەر بەم بۆنەوە، بەپێویستی دەزانین سوپاسی فەخامەتی سەرۆک کۆماری عێراق و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرە بەڕێزەکان و فراکسیۆنە کوردستانیەکان بکەین کەهاوکارو پشتیوان بوون لەمیانەی گفتوگۆکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەرئەنجامدانی پرۆسەکە لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە جێبەجێ کردن وبە بەستنەوەی بە ئەنجامی سەرژمێری ١٩٥٧ کە بنەمای سەرەکی ڕێکەوتن بوو لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری.
وەزارەتی پلانداناننی هەرێمی كوردستان دەڵێت، سوپاسی بێ پایانمان هەیە بۆ تەواوی فەرمانبەران لە دەستەی ئامار وبەڕێوەبەرایەتیەکان لە پارێزگاکان وئیدارە سەربەخۆکان کە ماندونەناسانە شەو ورۆژیان خستە سەر یەک وزاڵ بوون بەسەر ئاستەنگەکان وتوانییان نموونەی جوانی کاری بە تیم وڕۆحیەتی نیشتیمان پەروەرانە کارەکان ئەنجام بدەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی لە عێراق، ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان گەیشتوەتە (6,370,668) كەس، ژمارهی یهكهی نیشتهجێبوون بریتییە لە (2,028,937) یهكه.