هەرێم نیوز
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دەنگۆی هاوکاریکردنی ماهیر ئەسەد ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، "دەروازی سنوری قائیم لەنێوان سوریا و عێراقدا كراوەبوە و سەربازەكان پێویستیان بە ڕێگەی قاچاخ نەبوە".
ناوەندنی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "کەناڵی ئەلجزیرە هەواڵێکی ناڕاستی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژە بەوە دەکات کە ماهر ئەسەد لە ڕێگەی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە بەرەو عێراق هەڵاتوە و بانگەشەی ئەوەی کردوە کە ئەو لەلایەن هێزەکانمانەوە ئاسانکاری بۆ کراوە، ئەم هەواڵە تەواو درۆیە و بۆ هاندانە دژی هێز و گەلەکەمان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا".
ئەوەشیخستەڕوو، سنوری کەناری ڕۆژئاوای دێرەزور و دەروازەی سنوریی قائیم لە نێوان سوریا و عێراق کراوەبون، زیاتر لە سێ هەزار سەرباز و ئەفسەری سوپای ڕژێمی بەعس ڕویان لە عێراق كرد و لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە پێشوازیان لێکرا و مامەڵەیەکی باشیان لەگەڵدا کردون و گواستراونەتەوە بۆ ناوچە ئارامەکان، بۆیە پێویستیان بەڕێگەی قاچاخ نەبوە، وەک ئەوەی کەناڵی ئەلجزیرە نێت بانگەشەی بۆ دەکات".
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە باسی لەوەشکرد،" "ئەلجزیرە بانگەشەی ئەوەیکردوە کە فیرقەی چواری ڕژێمی پێشوی بەعس هاوبەشی هێزەکانمان بوە لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، ئەم تۆمەتانە ڕق و کینەی قوڵی سەرنوسەر دەردەخەن بەرامبەر بە ناوچەکانمان و گەلەکەمان، هێزەکانمان تاکە هێزبون کە شەڕیان لەگەڵ شانەکانی ڕژێم و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان کردوە، سەدان هەڵمەتیان ئەنجامدا بۆ بەدواداچونی ئەو بازرگانانە و دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی کەرەستەکانیان".