هەرێم نیوز
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، کوژرانی "تیرۆریستێکی خۆکوژ"ی لە سنووری کەرکووک راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی سەر بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا باسی کوژرانی تیرۆریستێکی خۆکوژ لە شارۆچکەی داقووقی سەر بە کەرکووک کرد.
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندن لە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "دەزگاكە بە هاهەنگی لەگەڵ دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک و فەوجی تەکتیکی، ئۆپراسیۆنێکی قارەمانانەی ئەنجامدا کە بوە هۆی لەناوبردنی تیرۆرستێک".
ئاماژەی بەوەشكرد، "كردەكە لەسەر بنەمانی زانیاری هەواڵگری و فەرمانی دادوەر ئەنجامدراوە و پێش ئەوەی كەسەكە كارەكەی ئەنجامدا كە مەبەستی خۆتەقاندنەوە بو لە بەردەم دادگای داقوق، ڕێگری لێكرا و لەناوبرا".