هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە فرانسوا بایرو، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی فەرەنسا دەکات و رایگەیاند: "له‌و بڕوايه‌دام پەیوەندییە مێژوویيیەکانی نێوان هەردوولامان لە گەشەکردن و پێشکەوتن بەردەوام ده‌بن."
ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "ئێكس"ـدا نووسیویەتی: بەناوی هەرێمی کوردستانه‌وه پیرۆزبایی لە بەڕێز فرانسوا بایرو دەکەم كه له‌لايه‌ن سه‌رۆك ماكرۆنه‌وه بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زيران و پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى فه‌ره‌نسا ده‌ستنيشان كراوه. هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و بەرپرسیاريه‌تيى نوێیدا بۆ دەخوازم.
هەر لە پەیامەكەدا هاتووە: له‌و بڕوايه‌دام پەیوەندییە مێژوویيیەکانی نێوان هەردوولامان لە گەشەکردن و پێشکەوتن بەردەوام ده‌بن. پابەنديی هه‌رێمى كوردستان بۆ بەهێزکردنی هاريكاريى نێوانمان لە هەموو بوارەکاندا دووپات دەکه‌مەوە بە شێوەیەک کە خزمەت به ئامانجه هاوبه‌شه‌كانمان بکات.
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی فڕەنسا بە فەرمی فرەنسوا بایرۆ، سەرۆكی حزبی یەكێتیی دیموكراتیی فڕەنسی بۆ سەرۆكی نوێی حكوومەتی وڵاتەكەی لە جێی میشێل بارنیێ دانا، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە حكوومەت ڕاگەیاندبوو، ئەمەش لە ئاكامی لێسەندنەوەی متمانە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە.