هەرێم نیوز
ئەنجومەنی سەربازی منبج ڕایگەیاند : لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخ ٢١٠ چەکداری لایەنگری تورکیا کوژراون و ٣٩ ئۆتۆمبێلی سەربازی و ٦ تانکی توركیا و ٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەناوبراون.
ئەنجومەنی سەربازیی منبج رایگەیاند، هێرشەکانی سێ رۆژی رابردوو بۆ سەر منبج لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە تێکشکێندران و 210 چەکدار کوژران.
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج ئاماژەی بەوەکرد، سێ رۆژ بەرەنگاریی سەختیان لە ناوچەکە بەڕێوەبردووە و چەکدارەکان ناچار بە هەڵاتن بوون لە کۆتاییدا.
ئاماژەش بەوەکراوە وێڕای راگەیاندنی ئاگربەست، هێرشەکان کراون و بە پشتیوانیی ئاسمانی تورکیا ئەو هێرشانە بەڕێوەبران و زیانی زۆریش بە بەنداوی تشریان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە گەیەندراوە.
باس لەوەش کراوە، لە ئاکامی هێرشەکان هەشت شەرڤانی هێزەکانیان شەهیدبوون و 13ی دیکەش برینداربوون.
دەرئەنجامی ئەو شەڕانەی لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە پردی قەرقۆزاک و بەنداوی تیشرین ڕوویانداوە:
- ژمارەی گیانلەدەستدان: 210 بەکرێگیراو کە 142 کەسیان لە بەنداوی تیشرین و 68 کەسیان لەسەر پردی قەرقۆزاک کوژراون کە 13یان سەرکردەی بەکرێگیراون.
- سەدان بریندار.
- 39 ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکێنراون، کە 28 ئۆتۆمبێل لە بەنداوی تیشرین و 11 ئۆتۆمبێل لە پردی قەرقۆزاک.
- 6 تانکی تورکیا تێکشکێندراون، 2 تانکی لە بەنداوی تیشرین و 4 لە پردی قەرقۆزاک.
- پێنج فڕۆکەی خۆکوژی خرانە خوارەوە.
- لەناوبردنی 20 ماتۆڕسکیلی چەکداران لە بەنداوی تیشرین.