هەرێم نیوز
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا، تاکە پردی نێوان هەردوو بەری شاری دێرزوور-یان خاپوور کرد. ئەوەش وەک پەرچەکرداریک دژ بە ئەو هێزە چەکدارانەی کە دەیانویست لەو پردەوە هێرش بکەنە سەر هێزەکانی هەسەدە.
ئەم هەنگاوەی ئەمریکا بە یەکەم کردەوەی سەربازیی ئەمەریکی دادەنرێت لە دەرەوەی دا*عش، بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی چەکدارەکانی سووریا بۆ سەر ئیدارەی خۆسەر.
ئەمە لە کاتێکدایە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن لە تورکیایە، لەگەڵ هاکان فیدان و ئەردۆگان دانیشتنی کردووە لەسەر پرسی سووریا و کوردانی ڕۆژئاوا.
ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ هەسەدە دووپاتکردووە و ڕایگەیاندووە نایەوێت شەڕ لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبدات.