هەرێم نیوز
ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕایانگەیاند دەستوور و پەرلەمانی ئەم وڵاتە بۆ ماوەی سێ مانگ ڕادەگیرێت، دەشڵێن ماوەی ڕاگوزەری حکومەتی سوریا سێ مانگ دەبێت.
لەمبارەیەوە عوبێدە ئەرناووت وتەبێژی بەشی کاروباری سیاسی حکومەتی ئینتقالی سوریا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، لە میانی کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی ئۆپۆزسیۆن و وەزیرەکانی پێشووی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد، ئەوە ڕوون بووەوە کە "ئەم قۆناغەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت و لەم ماوەیەدا دستووری وڵات و پەرلەمان ڕادەگیرێت".
بە وتەی وتەبێژی بەشی کاروباری سیاسی حکومەتی ئینتقالی سوریا، ئۆپۆزسیۆن لیژنەیەکی یاسایی و یاسایی پێکدەهێنن بەمەبەستی "پشکنین و هەموارکردنەوەی دەستوور" لە داهاتوودا.
پێشتر ئەحمەد ئەلشەرع ناسراو بە محەمەد جۆلانی، سەرکردەی تەحریر شام، محەمەد بەشیری وەک سەرۆکی حکومەتی ئینتقالی دەستنیشانکرد و ڕایگەیاندبوو کە چالاکییەکانی حکومەت بە سەرپەرشتی محەمەد غازی جەلالی بەردەوام دەبێت، کە دوایین سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بوو.