دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12/12/2024

ئەمشەو بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات

هەرێم نیوز

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی دەڵێت: ئێستا هەوری چڕی باراناوی داخیل بە سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بووە و پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا چڕبوونەوەی هەورە کەڵەکەبووەکان زیاترببێت.

ئاماژەی بەوە کرد: پێشبینی دەكرێت درەنگانی ئەمشەو بارانبارین دەست پێ بکات بەتایبەت لە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک و مووسڵ و ئیدارەی زاخۆ و ئیدارەی ڕاپەرین و سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و کەرکووک.

دەشڵێت: لە کاتەکانی بەرەبەیان بۆ کاتی پێش نیوەڕۆ کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکان ئەگەری تاوەبارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕ هەیە.

وتیشی: هەر ئەمشەو لە ناوچه شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و بەشێوەیەكی گشتیش پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP