دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12/12/2024

100 هەزار کەس لە حەلەبەوە بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان هەڵاتوون

هەرێم نیوز

هیومان ڕایتس وۆچ ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 100 هەزار کەس لە حەلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا بەرەو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد لە بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵاتوون. 

بەگوێرەی ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە، پەنابەران بەهۆی نەبوونی شوێنی حەوانەوە، ئاو، خۆراک و چاودێری تەندروستی پێویست ڕووبەڕووی بارودۆخێکی ناخۆش بوونەتەوە.

دەشڵێت ئاوارەبوونی ئەو ژمارە زۆرەی هاووڵاتیانی سوریا "قەیرانی درێژخایەنی" لە ناوچە کوردستانییەکان دروستکردووە، لە ئەنجامدا "قەرەباڵغی کەمپەکان و زیانێکی زۆری ژێرخان و کەمی هێزی مرۆیی" لێکەوتووەتەوە.

داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە ڕێگە بدەن بە تێپەڕبوونی یارمەتییە مرۆییەکان و خەڵکی مەدەنی هەڵهاتوو و سەلامەتی ئەو کەسانەی کە ماونەتەوە مسۆگەر بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP