دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان بڕیاریدا ئاڵای نوێی سوریا لەسەر دامەزراوەکان هەڵبکە.

هەرێم نیوز 

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، بڕیارماندا ئاڵای نوێی سووریا لەسەر هەموو دامەزراوە و بەڕێوەبەرایەتیەکانمان هەڵبكەین.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بۆڕای گشتی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی سەردەمی ستەم و ستەمکاری کە ڕژێمی سووریا بۆ ماوەی زیاتر لە نیو سەدە بەسەر خەڵکیدا سەپاند، لەو ماوەیەدا سوورییەکان بەدەست نادادپەروەری و پەراوێزخستن و دوورخستنەوە گیرۆدەبوون، سوورییەکان مافی خۆیانە ئاهەنگ بگێڕن بۆ سەرکەوتنی ئیرادەی خۆیان و ڕووخاندنی ئەم دەسەڵاتە ناڕەوایە".

ئاماژەی بەوەش کردووە،لەژێر ڕۆشنایی ئەم گۆڕانکارییە مێژووییەدا ئاڵای سەربەخۆیی کە بە سێ ڕەنگی 'سەوز، سپی و ڕەش لەگەڵ سێ ئەستێرە سوورەکە'، وەک سیمبولی قۆناغی نوێ،  گوزارشت لە خواستەکانی گەلی سووریا دەکات".

ئەوەش هاتووە، بە پشتبەستن بەو ڕاستییەی کە ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە نوێنەرایەتی بەشێکی دانەبڕاو لە جوگرافیای سووریا دەکەن، بەهۆی ئەوەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە پێکهاتەی ڕەسەنی سووریان، بۆیە ئیدارەی خۆسەر بڕیاریدا کە ئاڵای نوێی سووریا لەسەر هەموو دامەزراوە و بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە ئیدارەکەی هەڵبکرێت".

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان باسی لەوەش کردووە، پابەندبوونی خۆی بە نوێنەرایەتیکردنی خواستەکانی گەلی سووریا و هەموو پێکهاتەکانی دووپاتدەکاتەوە، هەروەها کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی یەکێتی نیشتمانی لە چوارچێوەی سووریایەکی دیموکراتدا کە لەسەر بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان هەموو پێکهاتەکانیدا دامەزراوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP