دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12/12/2024

ئاماری گیان لەدەستدانی رووداوەکەی دوێنێ کەلار بۆ 4 کەس بەرز بووەوە

هەرێم نیوز

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی رووداوی هاتووچۆکەی کەلار بۆ چوار کەس بەرزبووە، و 4 منداڵی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید ھەژار لە کەلار، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"ژمارەی گیانلەدەستدان لە رووداوەکەی دوێنێ بووە بە چوار کەس، کە سێ یان منداڵی یەک خێزانن و ئەوەی دیکەش منداڵی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەیە." 

ئاماژەی بەوەش کرد، کە ٩کەس لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، جگە لە گیانلەدەستدانی چوار منداڵەکە، پێنجەکەی دیکەش بریندارن، و دایکی سێ منداڵەکە شەوی رابردوو نەشتەرگەریی بۆ کرا و گەڕایەوە ماڵ، تەندروستیی باش. 

 ئەو ٣ منداڵەی  کە گیانیان لەدەستداوە سیانیان خوشکن و ئەوەی دیکەشیان، پوورزایانە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ نزیکی کاتژمێر ٥ی ئێوارە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا لە گەڕەکی بەردەسووری کەلار، وەرگەڕا و بەهۆیەوە ٤ منداڵ گیانیان لەدەستدا و ٨ کەسی دیکەش بریندارن، كە دۆخی هەندێكیان خراپە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP